ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6-3-2025 میدیای فه‌رمی كۆریای باشوور رایگه‌یاندووه ، له كاتی مه‌شقی سه‌ربازیدا سه‌ربازێكیان هه‌شت بۆمبی له جۆری ئێم كه‌ی 82ی كه له فڕۆكه‌یه‌كی كه‌ی ئێف 16 به‌سترا بوو به‌هه‌ڵه خستووه‌ته خواروه‌وه و به‌ر گوندێك كه‌وتووه و به‌هۆیه‌وه 15 كه‌سی سڤیلی ناوچه‌كه بریندار بوون كه برینی چه‌ند كه‌سێكیان سه‌خته .
حكوومه‌تی كۆریای باشوور له‌و باریه‌وه داوای لێبووردنی كردووه و رایگه‌یاندووه ، كاره‌كه به هه‌ڵه له‌لایه‌ن سه‌ربازێك ئه‌نجامدراوه كه ئه‌ركی مه‌شقكردنی له‌و كاته‌دا بینیووه .
به گوێره‌ی میدیاكانی كۆریای باشوور ، ڕووداوه‌كه له ناوچه‌ی بوتشوون كه 25 كیلۆمه‌تر دووره له سنووری كۆیای باكوور ڕووی داوه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هێزی ئاسمانیی كۆریای باشوور داوای لێبوردنی كردووه كه به‌هه‌ڵه ئه‌و گونده له‌و ناوچه‌دا بۆردومان كراوه و هیچ په‌یوه‌ندی به وڵاتی دراوسێ كۆریای باكووره‌وه نییه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.