یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) لە پلانیدایە ژمارەی هەڵبژاردە بەشدارەکانی مۆندیال لە مۆندیالی 2030 کە دەکاتە ساڵیادی 100 ساڵەی بەڕێوەچوونی جامی جیهانی زیاتر بکات، بەڵام تا ئێستا دیاری نەکردووە کە ئاخۆ لە مۆندیالی 2030 یاخود مۆندیالی 2034 ئەم بیرۆکەیە جێبەجێ دەکات.
فیفا لە پلانیدایە ژمارەی هەڵبژاردە بەشدارەکانی مۆندیال لە 48 هەڵبژاردەوە بۆ 64 هەڵبژاردە زیاد بکات کە پێشبینی دەکرێت ئەم بیرۆکەیەی لە مۆندیالی 2030 جێبەجێ بکات کە هەر سێ وڵاتی مەغریب و پۆرتوگاڵ و ئیسپانیا بە هاوبەشی میوانداری دەکەن.
تاوەکو ئێستا فیفا بڕیاری کۆتایی نەداوە کە ئایا ئەم بیرۆکەیەی لە مۆندیالی 2030 یاخود لە مۆندیالی 2034 جێبەجێ دەکات.
مۆندیالی 2022ی قەتەڕ دوایین شێوازی بەڕێوەچوونی جامی جیهانی بوو کە 32 هەڵبژاردەی جیهانی تێیدا بەشدار بوون و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ناسناوەکەی بەدەستهێنا، دواتر فیفا بڕیاری دا ژمارەی هەڵبژاردەکان بۆ مۆندیالی 2026 بۆ 48 هەڵبژاردە زیاد بکات کە لە ئەمریکا و مەکسیک و کەنەدا بەڕێوەدەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.