دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تووند ئامێزدا داوای له بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس كرد هه‌رچی زووه كه‌رتی غه‌ززه به‌جێبێڵن و بارمته‌كانیش ئازاد بكه‌ن .
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6-3-2025 دۆناڵد تره‌مپ له پۆستێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (تروس ) ی تایبه‌ت به خۆی رایگه‌یاندووه ، "داوا له سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌كه‌م هه‌رچی زووه غه‌ززه به‌جێبێڵن و ئه‌و بارمته ئیسرائیلیانه‌ش ئازاد بكه‌ن كه لایان ماون" .
تره‌مپ له پۆسته‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی بۆ حه‌ماس خستووه‌ته‌ڕوو، به‌زووی بارمته‌كان ئازاد بكه‌ن نه‌ك دوایی ته‌رمه‌كان راده‌ست بكه‌نه‌وه ، ئێوه نه‌خۆشن و ته‌نیا نه‌خۆش ته‌رمی مردوو لای خۆی ده‌هێڵێته‌وه .
دۆناڵد تره‌مپ راشیگه‌یاندووه ،من هه‌موو شت كه پێویست بكات بۆ ئیسرائیلی ده‌نێرم و ته‌نانه‌ت یه‌ك ئه‌ندامیشتان سه‌لامه‌ت نابن ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كه‌ن كه ده‌یڵێم ، ئه‌مه دوا هۆشدارییه بۆ سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌تان و ده‌رفه‌تتان له پێشه كه غه‌ززه به‌جێبێڵن ده‌نا مه‌رگێكی پڕ ئازار چاوه‌ڕێتانه و دۆزه‌ختان پیشان ده‌ده‌م .
تره‌مپ له پۆسته‌كه‌یدا بۆ خه‌ڵكی غه‌ززه ئاشكراشی كردووه ، له داهاتوودا له خۆشگوزه‌رانیدا ده‌بن و غه‌ززه‌یه‌كی بێ حه‌ماس ده‌بینن به ئارامی .
لای خۆیه‌وه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 6-3-2025 لە وەڵامی هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، حازم قاسم، گوتەبێژی بزووتنەوەی حەماس لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد ،هەڕەشەکانی ترەمپ هانی ئیسرائیل دەدات، پابەندی هەموو بەندەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە نەبێت
حازم قاسم داواشی لە دۆناڵد تره‌مپ و ئیدارەی نوێی ئەمەریکا کرد، فشار لە ئیسرائیل بکه‌ن تاوەکوو دەست بە گفتوگۆکانی تایبەت بە قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە بکات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.