ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی زاخۆ له راگه‌یاندراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه ،لە رۆژی شەممەی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ئەو شۆفێرانەی بە پێچەوانەوە شۆفێری دەکەن تایبه‌ت له شه‌قامه سه‌ره‌كی و خێراكاندا، لە کامێراکانی تیژڕۆیی تۆماردەکرێن.
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، 06ـی ئاداری 2025، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی زاخۆ لە راگەیێندراوێکدا ئاگاداری شوفێرانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی کردووه‌ته‌وه، کە لە رۆژی شەممەوە 8-3-2025، هەر شوفێرێک بە پێچەوانەوە شەقام (رۆنگ ساید) شۆفێری بکات، سەرپێچییەکەی لەلایەن کامێراکانی تیژڕۆیی تۆماردەکرێت .
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو ،ئه‌و بڕیاره له‌پێناو سه‌ڵامه‌تی هاوڵاتیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی هاتوچۆ دراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.