ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6-5-2025 نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاندووه ، هه‌فته‌ی داهاتوو فێستیڤاڵێكی گه‌وره‌ی به بازاڕكردن بۆ خواردن و خواردنه‌وه و كاری ده‌ستیی له‌ناو سه‌نته‌ری بازاڕی شاری هه‌ولێر له پاركی شار ده‌كرێته‌وه له شه‌وانی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا .
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئامادەکارییەکان تەواو بوونە و له هەفتەی داهاتوودا لە ژێر سێبەری قەڵا و لە بەردەم پارکی شار گەورەترین فێستیڤاڵى شەوانى مانگى پیرۆزى ڕەمەزان تایبەت بە ( خواردنی کوردەواری، خواردنی بیانی، کاری دەستی و فۆلكلۆری و چالاکی هونەری و کارى دیکەى جۆرا و جۆر ) له شه‌وانی مانگی ره‌مه‌زاندا ساز دەکرێت .
پارێزگای هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه ، ڤێستیڤاڵه‌كه تا کۆتایی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز بەردەوام دەبێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.