ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6-3-2025 ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆككۆماری فه‌ره‌نسا له گوتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا بۆ گه‌لی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند ، ده‌بێت دڵنیا بین له‌وه‌ی پته‌وی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و رووسیا له‌سه‌ر پرسی ئاشتی ئۆكراینا ئاسایشی ئه‌ورووپا ناخاته مه‌ترسییه‌وه .
ماكڕۆن به‌ڕوونی له په‌یامه‌كه‌یدا كه ئاژانسی (ئه‌نادۆڵ)ی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه رایگه‌یاندووه ، پێویسته یه‌كێتی ئه‌ورووپا له پرسی وه‌ستانی جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكراینا جه‌مسه‌رێكی چاره‌سه‌ری گرنگ بێت نه‌ك ته‌نیا به هه‌وڵی دوو قؤلی رووسیا و ئه‌مه‌ریكا پرسی ئاشتی له ئۆكراینا یه‌كلایی بكرێته‌وه .
سه‌رۆككۆماری فه‌ره‌نسا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ،له ده‌ستپێكی جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكراینا له ساڵی 2022دا تاكو ئێستا فه‌ره‌نسا و وڵاتانی ئه‌ورووپا پاڵپشتییه‌كی گه‌وره‌ی ئۆكراینا بوونه له دابینكردن و گه‌یاندنی كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگ و هاوكاری ته‌ندروستیی و مرۆیی بۆ گه‌لی ئۆكراینا، بۆیه مافی خۆمانه له‌باره‌ی پرسی ئاشتی و وه‌ستانی جه‌نگ قسه‌و بۆچوونی خۆمان هه‌بێت و نابێت ئه‌و پرسه له واشنتۆن یان مۆسكۆ بڕیاری له‌باره‌وه بدرێت .
ماكرۆن ،راشیگه‌یاندووه ، ملكه‌چ بوون بۆ ئاشتی لای ئۆكراینا به مانای ته‌سلیم بوون و خۆبه‌ده‌سته‌وه دانی ئۆكراینا نایه‌ت له هاوكێشه‌ی جه‌نگدا به‌رامبه‌ر رووسیا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.