ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 6ی ئاداری 2025 هێزه‌كانی ئاسمانی كۆریایی باشوور له كاتی مه‌شقی سه‌ربازیدا له شارۆچكه‌ی پۆچۆن، به هه‌ڵه چه‌ند بۆمبێك ئاراسته‌ی ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی هاولاتیانی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن و له ئه‌نجامدا 15 كه‌س بریندار بوون.
رۆژی رابردوو هێزه‌كانی ئاسمانی كوریای باشوور هاوڵاتیان ئه‌و ناوچه‌یه ئاگه‌دار كردبوو كه رۆژی 6ی ئادار هێزه‌كانمان وه‌كو مه‌شق و راهێنان چه‌ند بۆمبێك له‌و ناوچه‌یه ده‌ته‌قێنن.
له كاتی مه‌شقی سه‌ربازیدا فرۆكه‌یه‌كی جۆری كه‌ی ئێف 16 هه‌شت بۆمبی جۆری ئێم كه‌ی 82 به كێشی 225 كیلۆگرام هه‌لگرتبوو، له كاتی راهێناندا به هه‌ڵه چه‌ند بۆمبێك كه‌وتونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی مه‌یدانی ته‌قه‌كردن و به‌ر شارۆچكه‌ی پۆچۆن كوتوون كه نزیکەی ٤٠ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سیئۆلەوە دوورە و له ئه‌نجامدا 15 كه‌سی مه‌ده‌نی بریندار بوون كه برینی دوو كه‌سیان سه‌خته، هه‌روه‌ها زیان به چه‌ند مالێك و كلیسایه‌كی ئه‌و ناچه‌یه گه‌یاندووه.
هه‌ر له دوای ئه‌و رووداوه تیمه‌كانی فریاگوزاری گه‌ییشتنه شوێنی زیانلێكه‌وتوان و برینداراكانیان به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كردن.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هێزه‌كانی كۆریای باشوور داوای لێبوردنیان له هاولاتیانی ئه‌و ناوچه‌یه كرد و رایانگه‌یاند كه ئه‌و رووداوه به هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكی رویداوه و هاولاتیانیش داوای ده‌ستبه‌جێ راگرتنی مه‌شقی هێزه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌و ناچه‌یه‌یان كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.