Erbil 7°C ھەینی 18 نیسان 05:41

مەسرور بارزانی، پێشوازی لە باڵیۆزی نەمسا لە عێراق کرد.

کوردستان TV
کاتی خوێندنەوە کەمتر لە خولەکێک (15 وشە)
100%

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 3/6، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەندریا ناسی، باڵیۆزی نەمسا (ئۆستریا) لە عێراق کرد.
 
لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای جەختکردنەوە لەسەر زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و بە تایبەتی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق تاوتوێ کرا.

باڵیۆزی نەمسا سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد بۆ هاوکاری و هاوئاهەنگیکردنی حکومەتی هەرێم لەگەڵ باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.