جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند كە رۆژی یادی كیمیارانی هەڵەبجە لەسەرتاسەری عێراق پشووی فەرمی دەبێت.
شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە (كوردستان تیڤی) راگەیاند: ئەمساڵ بۆ یەكەمجار لە تەواوی عێراق رۆژی 16/3 كە رۆژی كیمیابارانی پارێزگای هەڵەبجەیە پشووی فەرمی دەبێت.
شاخەوان عەبدوڵا ئاماژەی بەوەش دا كە لە پەرلەمانی عێراق دەنگ بە پشووی ئەم رۆژە دراوە وەك رێزێك بۆ قوربانییانی ئەم كارەساتە گەورەیە.
بۆ ئەمساڵ 16/3 رۆژی یادی كیمیابارانی هەڵەبجە دەكەوێتە رۆژی یەكشەممەی هەفتەی ئاییندە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.