دوای نیوەڕۆی رۆژی چوارشهممه 5 - 5 - 2025 شاندی پارتی کە بە سەردانی فەرمی لە وڵاتی چینە، سەردانی(ئەکادیمای شەنگهای بۆ زانستە کۆمەڵایەتییەکان )کرد، لەلایەن، (پڕۆفیسۆر یاو جیانلۆنگ) جێگری سکرتێری ئەکادیمیا و هەڤاڵانیەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا.
سەرەتا (پڕۆفیسۆر جینگ فوجای) بەڕێوەبەری نووسینگەی هاوکاری و هەماهەنگی ئەکادیما، بەخێرهێنانی شاندەکەی پارتی کرد و پاشان پوختەیەک لەسەر دامەزراوەکەیانی باس کرد، دواتر د. هێمن هەورامی سەرۆکی شاندی پارتی سوپاسی داوەت كردن و ئەو پێشوازییە گەرمەی کرد، پاشان داوای کرد شاندێکی ئەکادیمیا سەردانی کوردستان بکەن بۆ ئەنجاندانی توێژینەوە و بەشداری لە لوتکەو ئیڤێنتە زانستییەکان .
لەتەوەری دووەمی بەرپرسی توێژینەوە نێو دەوڵەتییەکان ئەندامان هەر یەکەو بەگوێرەی پسپۆرییەکانیان باسێکی پوختی کار و چاڵاکییەکانیان کرد .
دواتر دەرفەت درا بۆ گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەی پرسیارەکان، لەکۆتاییدا بەڕێزانی ئەکادیمیا بەدڵخۆشییەوە لە بایەخ و گرنگی زانیارییەکانیان ڕوانی لە ناساندنی کوردستان و پێگە ستراتیژییەکەی ، دواتر لەلایەن هەردوو لایەنەوە دیاری پێشکەش بەیەكتر کرا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.