دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ سێشه‌ممه 4-3-2025 لوتكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی سه‌رۆكانی عه‌ره‌ب له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر به‌ڕێوه‌چوو، به‌كۆی ده‌نگی سه‌رۆكانی وڵاتانی عه‌ره‌بی پڕۆژه‌كی 53 ملیار دۆلاری بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی غه‌ززه په‌سه‌ند كرا ، كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكاش به فه‌رمی رایگه‌یاندووه ، كه پشتگیریی پرۆژه‌كه ناكه‌ن .
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5-3-2025 كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی رایگه‌یاند ، پشتگیریی پرۆژه‌كه‌ی لوتكه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی ناكه‌ن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی غه‌ززه و رایانگه‌یاندووه، پڕۆژه‌كه واقیعی نییه و دۆخی ئیستای غه‌ززه وێرانه‌یه و شوێنی ژیانكردنی تێدا نه‌ماوه ته‌نیا پاشماوه‌كانی جه‌نگ ده‌بینرێ .
هه‌ر له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو. پڕۆژه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ زۆر واقیعییه بۆ ئاوه‌ندانكردنه‌وه‌ی غه‌ززه و ده‌بێته هۆی هاتنه‌دی ژیانێكی باشتر بۆ خه‌ڵكی غه‌ززه له داهاتوودا و ده‌بووایه كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی پرۆژه‌كه‌ی تره‌مپیان په‌سه‌ند بكردایه .
لای خۆیه‌وه ، برایان هیوز گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، بڕیارەکانی لووتکەی کۆمکاری عەرەبی لە بارەی غەززە نا لۆژیكین و لەگەڵ واقیعی ئێستای ئەو ناوچەیە ناگونجێت، چونکە غەززە ئێستا ناوچەیەکە گونجاو نییه بۆ ژیان كردن.
كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا راشیگه‌یاندووه، ئیستاش دۆناڵد تره‌مپ ئاماده‌یه ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی بۆ خه‌ڵكی غه‌ززه بگه‌ڕێنێته‌وه ، به‌ڵام به‌بێ به‌شداری و ڕۆڵبینینی حه‌ماس له داهاتووی غه‌ززه‌دا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.