Erbil 31°C ھەینی 24 تەمووز 08:45

پارێزگای هه‌ولێر چاندنی 500 نه‌مامی له‌ پاركی هه‌وار راگه‌یاند

کوردستان TV
100%

هه‌ڵمه‌ته‌كانی دارچاندن له‌ وه‌رزی به‌هار له‌ شاری هه‌ولێر به‌رده‌وامه‌ ،پارێزگای هه‌ولێر به‌ یارمه‌تی تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كان چاندنی 500  نه‌مامی داری له‌ شاری هه‌ولێر له‌ پاركی هه‌وار ڕاگه‌یاند .

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمیدا پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 5-3-2025 بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ، تیمەکانی ئەندازەی پارکەکان لە پاڕکی هەوار له‌ شاری هه‌ولێر لە قۆناغی یەکەم ده‌ستیان كرد به‌ چاندنی 300 دار نه‌مامی شمشار و 100 ده‌دۆنیا و 100 گوڵه‌باغ .

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێردا هاتوووه‌ ، هەنگاوەکانی زیاتر سەوزتر کردنی پاڕکی هەوار بەردەوامە بۆ ئەم ساڵیش ڕێژەیەکی زۆر دار و گوڵی لێ دەچێندرێت تاوەکو کەشێکی تەندروست و سیمایەکی جوان پێشکەش بە هاوشاریانی بەڕێز بکەین .

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.