بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی رایگەیاند، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو دوو مووچەی خانەنشینی كرێكارانی خانەنشینكراو دابەش دەكرێت.
بەڕێوبەرایەتییەكە رایگەیاند "ئاگاداری کرێکارانی خانەنشینی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان دەکەینەوە كە رۆژی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت".
راشیگەیاند "بۆ ئەم مەبەستە کرێکارانی خانەنشینکراو دەتوانن سەردانی بانکی فیدراڵ بکەن بۆ وەرگرتنی ھەردوو مووچەی مانگی (1) و (2)ی 2025".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.