Erbil 10°C چوارشەممە 05 ئازار 00:31

لەسەر دزیکردن شەش تۆمەتبار دەستگیر کران

100%

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو دوو هاووڵاتی لەسەر دزینی ماتۆرسکیل و سێتەگەرە سکاڵایان تۆمار کرد، ئەمڕۆ سێشەممە شەش تۆمەتبار لەلایەن تیمەکانی پۆلیسەوە دەستگیر کران.

پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ڕێکخستنی پەڕاوی لێکۆڵینەوە و بەدەستهێنانی زانیاریی تەواو، لەلایەن تیمەکانی نەهێشتنی تاوان لە پۆلیسی ڕاپەڕین توانرا شەش تۆمەتبار دەستگیر بکرێن کە بەنیازی کاری دیكەی دزیکردن بوون لە سلێمانی.

تۆمەتبارەکان دوای دەستگیرکردنیان و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا، دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە، دواتر بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 443 لە یاسایی سزادانی عیراقی ڕاگیراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.