حکوومەتی بەریتانیا بۆ کەمکردنەوەی کۆچ بۆ وڵاتەکەی و هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان وەک بەشێک لە کەمپەينی نێودەوڵەتی بۆ هۆشيارکردنەوەی کۆچبەران لەبارەی درۆی قاچاخچييەکان، هەڵمەتێکی ڕیکلامی ڕاگەیاندووە بە مەبەستی هۆشیارکردنەوەی خەڵکی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە مەترسییەکانی کۆچی نایاسایی.
هەروەها لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی حکوومەتی بەریتانیا هۆشدارییەکی بە زمانی کوردی بڵاوکردووەتەوە و نووسراوە "ئەگەر بە نایاسایی بێیتە بەریتانیا، دەکرێت دەستگیر بکرێیت و دەربکرێیت". هاوکات چیرۆکی چوار کۆچبەری کوردی بڵاوکردووەتەوە کە پەشیمانن لە کۆچکردنیان بۆ وڵاتی بەریتانیا.
ئاماژەی بەوەشکردووە "قاچاخچییەکان پێت دەڵێن کۆچی نایاسایی بۆ بەریتانیا ئاسانە و هیچ مەترسییەکی نییە، بەڵام ئەم گوتانە دوورن لە ڕاستییەوە و بۆ فریودانی ئێوەیە".
لە هۆشدارییەکەی حکوومەتی بەریتانیا ئەوەش هاتووە "کۆچی نایاسایی تێچوویەکی زۆری هەیە و مەترسیی لەسەر گیانیشت دروست دەکات بەوەی ئەگەری گیانلەدەستدانت هەیە، گەلێک ژن و پیاو و منداڵ لەناو بارهەڵگرەکان مردوون کاتێک هەوڵیانداوە لەرێگەی بەلەمی بچووک یان خۆشاردنەوە بێنە بەریتانیاوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.