Erbil 10°C چوارشەممە 05 ئازار 00:09

نرخی وانەكانی فێركردن و راهێنانی شوفێری لە هەرێمی كوردستان دیاری كرا

100%

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان نرخی وانەكانی فێركردن و راهێنانی شوفێری لە هەرێمی كوردستان دیاری كرد كە بۆ هەر وانەیەك لەنێوان 3 هەزار و 20 هەزار دینار دەبێت.

بڕیارەكە لەلایەن هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی ناوخۆ واژۆ كراوە و تێیدا هاتووە "سەبارەت بە جێگیركردنی نرخی وانەكانی تیۆری و پڕاكتیكی بۆ فێربوون و راهێنانیكردنی شوفێری بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی جۆری (B) لە نووسینگەكانی فێركردنی شوفێری و بە ڕەچاوكردنی بارودۆخی دارایی هاووڵاتییان، پێویستە بۆ ساڵی 2025 بەمشێوەی خوارەوە بێت:-

1- بۆ هەر وانەیەكی تیۆری 45 خولەكی تەنیا بڕی 3 هەزار دینار دەبێت

2- بۆ هەر وانەیەكی پڕاكتیكی یەك كاتژمێری تەنیا بڕی 20 هەزار دینار دەبێت.

3- پێویستە نووسینگەكانی فێركردنی شوفێری پابەندی ئەم نرخانە بن.

هۆبەكانی چاودێری لە گشت بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ دەبێت چاودێری جێبەجێكردنی ئەم نووسراوە بكەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.