ئەمڕۆ سێشەممە، ئەمەریکا تەواوی هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئۆکرانیا ڕاگرت و بەرپرسێکی باڵای ئەو وڵاتەش باسی لەوە کردووە، ئەوان سەرنجی تەواویان لەسەر ئاشتییە و تڕەمپ پێداگرە لەسەر بەدیهێنانی ئاشتی لەنێوان ڕووسیا و ئۆکراینا.
بڕیارەکەی دۆناڵد تڕەمپ لەدوای دەمەقاڵێکەی دێت لەگەڵ زیلینسکی کە بەهۆیەوە کۆبوونەوەی نێوانیان پێش وادەی خۆی کۆتایی پێهات و سەرۆكی ئۆكڕاینا زووتر لە وادەی خۆی کۆشکی سپی جێهێشت و ئەمەش تووڕەیی سەرۆکی ئەمریکای بەدواداهات.
دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا ئاشکرای کرد، لەلایەن زیلیسنکییەوە سووکایەتیی بە گەلی ئەمەریکا کراوە و پێویستە داوای لێبوردنیان لێ بکات، لای خۆشییەوە سەرۆکەکەی ئۆکرانیا ئەو داوایەی ڕەتکردەوە.
لەلایەکی دیکەشەوە بەرپرسانی ئەمریکا جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەوان لەگەڵ پڕۆسەی ئاشتین لەنێوان ئۆکراینا و ڕووسیا، بۆ ئەم مەبەستەش هاوکارییەکانیان بۆ ئۆکراینا ڕادەگرن تاوەکو ببنە بەشێک لە چارەسەر.
ڕووسیا بە ڕاگرتنی هاوکارییەکانی ئەمەریکا بۆ ئۆکراینا ڕەزامەندە و پێشوازیی لەو بڕیارەی تڕەمپ بەرامبەر ئۆکراینا دەکات.
ڕاگرتنی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمەریکا بۆ ئۆکراینا لەکاتێکدایە، پێشتر چەند جارێک سەرۆکی ئەمەریکا گوتوویەتی گفتوگۆی ڕاگرتنی هاوکارییەکانیان نەکردووە، بەڵام رەتیشی نەکردووەتەوە ئەو هاوکارییانە رانەگیرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.