به‌هۆی به‌كارهێنانی بۆمب و یارییە ئاگرینەکان له ناو په‌رله‌مانی سربیا چەند ئەندام پەرلەمانێك بریندار بوون
ئەمڕۆ سێشەممە (4ی ئاداری 2025) بەهۆی سەرهەڵدانی پشێوی و به‌كارهێنانی بۆمبی دوكه‌لی و یاری ئاگرینه‌كان لە پەرلەمانی سربیا، لانیکەم سێ پەرلەمانتار برینداربوون.
له دانیشتنی په‌رله‌مانی سربیادا بڕیار بۆ پەرلەمانتاران دەنگ لەسەر یاسایەک بدەن کە په‌یوه‌ستبوو به زیادكردنی بودجە بۆ خوێندنی زانکۆكان، بەڵام لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان جەختیان لەوە کردەوە کە دانیشتنەکە نایاساییە و دەبێت سەرەتا دەستلەکارکێشانەوەی میلۆس ڤوسێڤیچ سەرۆک وەزیران و حکومەتەکەی پشتڕاست بکرێتەوە.
نزیکەی کاتژمێرێک دوای دەستپێکردنی دانیشتنەکە، ئاژاوە له پەرلەمان دەستیپێکرد، ئۆپۆزسیۆن فیکەیان لێدا و لافیتەیەکیان بەرزکردەوە کە لەسەری نووسرابوو، مادام گه‌لی سربیا هه‌ستاو و ده‌بێ ڕژێم بروخێ.
گرتە ڤیدیۆییەکان لە هۆڵی کۆبوونەوەکانەوە دەرکەوتووە کە له سەرەتا شەڕ و پێکدادان لە نێوان جێگرەکاندا ڕوویداوە، دواتر بۆمبی دوکەڵی و یارییە ئاگرینەکان فڕێدراونه ناو هۆلی په‌رله‌مان.
میدیاکانی سربیا ڕایانگەیاندووە، هێلکە و بتڵی ئاویش له دژی یه‌كتر به‌كارهێناون، بەوهۆیه سێ کەس برینداربوون.
ئانا برنابیچ، سەرۆکی پەرلەمان، ئۆپۆزسیۆنی بە "باندێکی تیرۆریستی" ناوبرد و ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لە پەرلەمانتارە بریندارەکان باری تەندروستی ناجێگیره.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه قه‌یرانێك سیاسی به‌رۆكی ئه‌و ولاته‌ی گرتووه و ماوه‌یێكی به‌و هۆیه‌وه خۆپێشاندان له‌و دژی گه‌نده‌لی ئه‌نجام ده‌درێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.