Erbil 10°C چوارشەممە 05 ئازار 00:31

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان ده‌ستیان به‌ سه‌ر 26كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرت

100%

ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانەوە..

ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 4ی ئاداری 2025 بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان رایگه‌یاند، دەستیان به‌سه‌ر بڕی زیاتر لە (٢٦) کیلۆو(٢٠٨)گرام ماددەی هۆشبەردا گرتووه‌ و هه‌روه‌ها زیاتر لە (١١)کەسیان گرتووه‌ كه‌ کەمامەڵه‌یان بەو مادەیەوە كردوون.

ئەرکان بیبانی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،  لەژمارەیەک چاڵاکییدا لە دوو هەفتەی رابردوو، بەهاوکاری و هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیەکانی ئاسایشی پیرمام و سۆران و چاودێری و بەدواداجوون، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانرا بڕێ (٢٦) کیلۆو(٢٠٨)گرام مادەی هۆشبەر لەجۆرەکانی (کریستاڵ و حشیش و هیرۆین) هەڵبگیرێتەوەو دەستی بەسەردا بگیرێت. هەروەها بەهۆی ئەم چاڵاکیانە توانرا ژمارەیەک تۆڕی کڕین و فرۆشتن و بڵاکردنەوەی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێن و هەڵبوەشێنەوە کە پێکهاتوون(١١)تۆمەتبار.

لە دادگا دۆسیەی تاوان بۆ تەواوی ئەو تۆمەتبارانەی کەدەستگیرکراون، کراوەتەوە کە بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

بەپێویستی دەزانین لێرەدا تەواوی هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار بکەینەوە کە بەهەموو شێوەیەک خۆ بەدوربگرن لەم ماددانە و هەر زانیاریەکیشان دەستکەوت لەسەر ئەو کەسانەی کە مامەڵە بەو مادانە دەکەن بنکەو بەڕێوەبەرایەتیەکانی ئاسایش ئاگادار بکەنەوە.

بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.