Erbil 19°C سێشەممە 04 ئازار 14:31

لە كەلار ئۆتۆمبێلێك خۆی كێشا بە دایكێك و دوو منداڵ

کوردستان TV
100%

لە سنووری شارۆچكەی کەلار لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا ئۆتۆمبێلێک خۆی كێشا بە دایکێک و دوو منداڵ، لە ئەنجامدا یەکێک لە منداڵەکان گیانی لەدەست دا.

بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاوی کردەوە، ئەمشەو لە شارەدێی ڕزگاری سەر بە شارۆچكەی کەلار ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر خۆی دەکێشێت بە دایکێک و دوو منداڵ و بریندار دەکات، بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار.

ئاماژەی بەوەش کرد، یەکێک لە منداڵەکان کە تەمەنی چوار ساڵە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.

هەردوو بریندارەکەی دیكە لەژێر چاودێری پزیشکدان، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.