وەزارەتی دارایی عێراق ئەو دەنگۆیەی رەتكردەوە كە گوایە تەیف سامی داوای كردووە مووچەی پۆلیس و هێزە ئەمنییەكانی دیكەی عێراق كەمبكرێنەوە.
وەزارەتی دارایی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: هەموو ئەو دەنگۆیانە رەت دەكەینەوە كە گوایە تەیف سامی وەزیری دارایی داوای كردووە مووچەی زۆری پۆلیس و ھێزە ئەمنییەكانی دیكە كەمبكرێنەوە.
راشیگەیاند: هەموو ئەو هەواڵانەی لە میدیا و تۆڕەكانی كۆمەلایەتی بڵاوكراونەتەوە دوورن لە راستییەوە.
وەزارەتی دارایی داواشی لە میدیا و تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی كرد خۆیان بەدووبگرن لە هەواڵی ناڕاست و بێ سەرچاوە.
جەختیشی كردەوە كە رێكاری یاسایی بەرامبەر هەموو ئەوانە دەگرنەبەر كە ئەم جۆرە هەواڵە چەواشەكارییانە بڵاو دەكەنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.