Erbil 19°C سێشەممە 04 ئازار 14:21

فیلمێکی بەڵگەنامەیی فەڵەستینی و ئیسڕائیلییەکان خەڵاتی ئۆسکار بەدەست دەهێنیت

کوردستان TV
100%

فیلمی بەڵگەنامەیی هیچ خاکێکی تر (No Other Land) کە بە هاوبەشی نێوان هونەرمەندانی فەڵەستینی و ئیسڕائیلی بەرهەمهێنراوە، خەڵاتی ئۆسکار بەدەست دەهێنێت و دەبێتە یەکەم بەرهەمی هونەری کە لەنێوان هونەرمەندانی دوو وڵات ئیشی تێدا دەکرێت کە لە دۆخی جەنگدان.

چیرۆکی فیلمەکە باس لە هەوڵدانی کۆمەڵێک چالاکوانی فەڵەستینی دەکات کە دەجەنگن لەپێناو پاراستنی کۆمەڵگاکانییان لە لەناوبردن لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ پیشاندانی دۆخی ئێستای غەززە کە ئیسرائیل هەوڵی وێرانکردنی دەدات و دەیەوێت بیکاتە بنکەی سەربازی.

فیلمە بەڵگەنامەییەکە لە ساڵی 2019 کاری بەرهەمهێنانی دەستی پێ کردووە و ماوەی چوار ساڵی خایاندووە، چەند ڕۆژێک پێش دەستپێکی هێرشی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ئیسڕائیل لە ساڵی 2023 کاری بەرهەمهێنانی تەواوە بووە.

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.