Erbil 19°C سێشەممە 04 ئازار 14:26

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی سێ پارتی باكوور دەكات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشەممە 3ی ئاداری 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی سێ پارتی باكووری كوردستان كرد كە پێكهاتبوو لە بەڕێز مستەفا ئوزچەلیك سەرۆكی پارتی وڵاتپارێزانی كوردستان و بەڕێز بایرام بۆزیەل سەرۆكی پارتی سوسیالیستی كوردستان و بەڕێز دۆزگین كاپلان سەرۆكی پارتی ماف و ئازادییەكان و بەڕێز مەسعود تەك جێگری سەرۆكی پارتی سۆسیالیستی كوردستان و بەڕێز محەمەد شیرین تەیمور لە پارتی ماف و ئازادییەكان

لەدیدارەكەدا بە وردی بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و كاریگەرییەكانی لەسەر كۆی پڕۆسەی سیاسی و دۆزی كورد لە ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و جەختیش لە پاڵپشتیكردنی پڕۆسەی ئاشتی و گەیشتن بە چارەسەری لە توركیا كرایەوە

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا باس لە دوایین گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكە و بە تایبەت سووریا کرا .

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا سەرۆك بارزانی بەرچاوڕوونیی پێویستی بۆ شاندی میوان لەبارەی بارودۆخ و دواڕۆژی كورد و دەرفەت و هەڕەشەكان خستەڕوو .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.