ئه‌نجوومه‌نی فه‌توای كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه بۆ موسوڵمانانی كوردستان كه پێویسته زه‌كات بده‌ن به كێ و كێ شیاوی پێدانی زه‌كاته له واقیعی ئیستای هه‌رێمی كوردستاندا له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز .
لای خۆیه‌وه نه‌به‌ز ئیسماعیل ، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یس بووك) پوخته‌یه‌ك له فه‌توایه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توای كوردستانی بڵاوكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه ، موسوڵمانانی به‌ڕێزی كوردستان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه زه‌كات به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌ده‌ن به‌م شوێنانه ، چونكه زه‌كاتیان پێ ناچێت كه بریتین له (ده‌زگاكان ،ڕێكخراوه‌كان ،ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆكان ، سایت ،دروستكردنی مزگه‌وت ، ته‌كیه‌و شوێنی ئاینی ، بنكه‌كانی له‌به‌ركردنی قورئان و فه‌رمووده ، هۆڵی پرسه ، حیزبه‌كان ) .
جێی باسه ده‌ركردنی ئه‌م فه‌توایه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان دوای ئه‌وه هات كه موسوڵمانێكی زۆر ساڵانه زه‌كاتی ماڵی خودایان ده‌دا به‌م شوێنانه له شاره‌كانی كوردستان به‌بێ ئاگادار بوون له‌وه‌ی كه ئایا ئه‌و شوێنانه زه‌كاتیان پی ده‌چێت یاخود نا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.