وه‌زاره‌تی په‌روه‌روه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، تاقیكردنه‌وه‌كانی نیوه‌ی وه‌رزی دووه‌م، چوار تاقیكرنه‌وه پێش جه‌ژنی نه‌ورۆز و چوار تاقیكرنه‌وه‌ش دوای جه‌ژنی نه‌ورۆز ئه‌نجام ده‌درێت.
به گوێره‌ی نووسراوی فه‌رمی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی په‌روه‌رده كردووه، رایگه‌یاندووه، سه‌رجه‌م قوتابخانه حكومی و ناحكومیه‌كان ئاگه‌داربكه‌نه‌وه كه پابه‌ندبوونه به ساڵنامه‌كه كه به هۆی پشویه‌كانی نه‌ورۆز، ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رزی دووه‌م به‌م شێوازه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام بدرێت.
رۆژانی 9،8،6،4ی مانگی ئازار تاقیكرنه‌وه‌كان تێدا ئه‌نجام ده‌درێت و بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ، و تاقیكرنه‌وه‌كانی ترێش پاش جه‌ژنی نه‌ورۆز ئه‌نجام ده‌رێن.
ئه‌و چوار رۆژه‌ی دوای جه‌ژنی نه‌ورۆز كه تاقیكردنه‌وه تێدا ئه‌نجام ده‌درێن بریتین له رۆژه‌كانی 27،26،25،24ی مانگی ئازار و تاقیكرنه‌وه‌كان كۆتایی دێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.