بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند ڕێنماییەکی بۆ سنورەکەی دەرکردووە.
ئەمرۆ دووشەممە 3ی ئاداری 2025، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان چەند ڕێنماییەک دەرکرد لە پێناو موسڵمان و پاراستنی کلتوری سنورەکەی، بەشێکیان ئەمانەن:
1- پێویستە چێشتخانە و کافترییە و دوکان و بازاڕەکان ڕەچاوی حورمەتی ئەم مانگە پیرۆزە بکەن و هەستی ڕۆژووەوان بپارێزن.
2- لەم مانگە پیرۆزەدا ھیچ جۆرە خواردن و خواردنەوەیەک لە دامودەزگا فەرمییەکان پێشکەش ناکرێت.
3- پێویستە گشت کەناڵەکانی ڕاگەیاندن تایبەتمەندی و پیرۆزیی ئەم مانگە لەبەرچاو بگرن، شتێک بڵاو نەکەنەوە کە لەگەڵ گەورەیی و پیرۆزیی ئەم مانگە نەگونجێت.
4-ڕێنمایی تایبەت بە مزگەوت و مامۆستایانی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەرچووە، پێویستە ھاوکاریی تەواو بکرێت بۆ جێبەجێکردن و پراکتیزەکردنی ناوەڕۆکی.
5- ھەر مەراسیمێکی تایبەت بەم مانگە ئەنجام بدرێت، لەسەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و قەزا و ناحییەکان، پێویستە لەژێر چاودێریی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی/ یان بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان/ بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئەوقاف بێت.
6- داواکارین لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی پارێزگاکان و یەکە ئیدارییە سەربەخۆکان سەرپەرشتی و بەدواداچوونی جددی بۆ جێبەجێکردنی ئەم ڕێنماییانە بکەن.
7- سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بەرپرسن لە ھەر ھەواڵێکی نادروست سەبارەت بە ڕاگەیاندنی یەکەم ڕۆژوو و کۆتا ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز.
8- لەکاتی پێشکەشکردنی بابەتی ئایینی دەبێت کەسێکی پسپۆڕ لە بواری ئایینی و مامۆستایانی ئایینی کە بەفەرمی کاردەکەن میوانداری بکرێن.
* ڕێنماییە شەرعییەکان:
1- دیاریکردنی یەکەم ڕۆژ و کۆتا ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز تەنها لە دەسەڵاتی لیژنەی باڵای بینینی مانگە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەبێت.
2- پابەندبوونی تەواو بە ئیمساکیە و خشتەکانی کاتی بانگدان لە سەرجەم مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستان و سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن (بینراو و بیستراو).
3- وتارەکانی دوای عەسر بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی گشتی ڕۆژووەوان لە (٢٠) بیست خولەک زیاتر نەبێت، وە تەنها لەلایەن مامۆستای مزگەوت پێشکەش بکرێت، بە بەکارهێنانی مایکروفۆنی ناوخۆیی مزگەوت، وە لەم وتارانە مامۆستای مزگەوت تیشک دەخاتە سەر بابەتەکانی ئەحکام و عیبادەت و موعاملات و بابه تی په روه رده یی هۆشیاری هەڵمەتی (بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان + کاریگەری کارەکتەرە عەقلیەکان + پێکەوەژیان).
4- ماوەی نێوان ئیمساک و بانگدانی بەیانی بە پێی خشتەی ئیمساکیەی پارێزگاکە وە دەبێت، بە هیچ شێوەیەک نابێت بە پێچەوانە وە کاربکات.
5-تەنها لە (١٠) شەو کۆتاییەکانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەرگای مزگەوتەکان کراوە دەبن، تا نوێژی بەیانی بە مەرجێك ڕەزامەندی پێش نوێژ و وتارخوێنی مزگەوت.
6-تەنها پێش نوێژ و وتارخوێنی فەرمی مزگەوت بۆی هەیە مەڕاسیمە ئایینیەکان و تەراویح بە تایبەتی ئەنجام بدات، بە پێچەوانەوە هیچ کەسێك بۆی نییە چالاکی ئەنجام بدات.
7- پابەندی تەواو بە فەتوای دیاریکردنی نیسابی زەکات و بری سەرفیترە و فیدیە، کە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستانەوە دیاری دەکرێت.
8- پاش بانگدانی شەوان (عيشا) لە دوا (١٥) بۆ (٢٠) خولەك دواتر نوێژ ئەنجام دەدرێت، لەبەر بارودۆخی ڕۆژووەوان، وە ڕەچاوی کاتی گونجاو بكرێت لە ڕووی درێژی و کورتی تەراویح، کە لە سەر بنەمای شەرعی ئەنجام بدرێت.
9- بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان و بەڕێوەبەرایەتیەکانی ئەوقاف چاودیری جێ بە جێکردنی ئەم ڕێنماییانە دەكەن.
10- پابەندبوون بە بانگی ڕێکخراو لەو شوێنانەی کە پڕۆژەی بانگی تێدا جێبەجێ کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.