ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ به فه‌رمی داوای له ئیسرائیل كرد كه بۆ مانگی ره‌مه‌زان و جه‌ژن ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نێت ،حكوومه‌تی ئیسرائیسلیش دوای راوێژكردن له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی جه‌نگی پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكایان په‌سه‌ند كردووه .
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2-3-2025 نووسینگه‌ی بنیامین نه‌تانیاهو سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرایل رایگه‌یاندووه ، پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكامان بۆ وه‌ستانی شه‌ڕ و ئاگربه‌ست ته‌نیا بۆ ماوه‌ی مانگی ره‌مه‌زان و جه‌ژن قه‌بوڵكردووه .
لای خۆیه‌وه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكای ره‌تكردووه‌ته‌وه و به‌خۆ دزینه‌وه ناوی بردووه و رایانگه‌یاندووه ،ئێمه داوای رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست بۆ قۆناغی دووه‌م ده‌كه‌ین بۆ كۆتایی هاتنی ته‌واوی جه‌نگ نه‌ك ته‌نیا بۆ مانگێك، جگه له‌وه نه‌تانیاهو له ده‌روازه فه‌رمییه‌كاندا هاوكارییه مرۆییه‌كانیشی بۆ كه‌رتی غه‌زه راگرتووه .
جێی باسه ،وێرای چڕ كردنه‌وه‌ی فشاره‌كانی وڵاتانی نێوه‌ندگیر (میسر ، قه‌ته‌ر ،ئوردن ) بۆ حه‌ماس و ئیسرائیل ،به‌ڵام تا ئیستا گفتوگۆكان له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست بۆ قۆناغی دووه‌م نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.