له چوارچێوه‌ی ئه‌و پشووه فه‌رمییانه‌ی كه له مانگی ئادار دا هه‌ن و ساڵانه حكوومه‌تی هه‌رێم به فه‌رمی رایده‌گه‌یه‌نێت ،پشووی 5ی مانگی ئاداره كه ساڵڕۆژی هه‌ڵگیرسانی راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌لی كورده ،ئه‌مڕۆ 2-3-2025 حكوومه‌تی هه‌رێم به فه‌رمی ئه‌و پشووه‌ی راگه‌یاند كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی ..
ڕۆژی چوارشەممە، 5ی ئاداری 2025 بە بۆنەی هەڵگیرسانی ڕاپەرینە مەزنەكەی گەلی كوردستان، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
ڕۆژی پێنجشەممە، 6ی ئاداری 2025 دەوامی فەرمی دەست پێدەكاتەوە
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
2-3-2025
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.