بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لەوەزارەتی ناوخۆی حكومه‌تى هەرێم ڕایگەیاند، هەموو داهاتی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی.
هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لەوەزارەتی ناوخۆی حكومه‌تى هەرێم له‌باره‌ى كامێراكانى تیژڕه‌ویه‌وه ڕایگه‌یاند، داهاتی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی. جه‌ختیشیكرده‌وه بەهۆی دانانی کامێراکانه‌وه ڕوداوەکانی هاتوچۆ كه‌م بوونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، هەموو داهاتی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی، تەنها ئەو بڕە نەبێ کە بۆ چاککردنەوەو هەندێ بابەتی هونەری کامێراکان خەرجدەکرێتهوه.
ئاشكراشی كرد، بەهۆی دانانی کامێراکانه‌وه له‌سه‌ر شه‌قام، هه‌م ڕوداوەکانی هاتوچۆ و هه‌میش ژمارەی قوربانییەکان بەراورد بە ڕابردوو کەمبونەتەوە.
سه‌باره‌ت به‌بەشێک لەو ئۆتۆمبێلانەی دەهێنرێنە ناو هەرێم و لەپشکنین دەرناچن و تۆمارناکرێن، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لەوەزارەتی ناوخۆ، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە بەهیچ شێوەیەک تۆمارناکرێن کە مەرجەکانی سەلامەتیان تێدانییە، بەڵکو پێویستە بۆ ئەو بازرگانانە بگەڕێنرێنەوە کە ئۆتۆمبێلەکانیان هێناوەتە ناو هه‌رێمى کوردستانه‌وه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.