ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 2ی ئازاری 2025، په‌رله‌مانی ئێران دانشتینی ئاسایی خۆی بۆ لێپرسینه‌وه له وه‌زیری ئابووری و دارایی وڵاته‌كه‌ی رێكخست.
له دانیشته‌نه‌كه‌دا كه سه‌رۆك كۆماری ئێران مه‌سعود پزشكیان ئاماده‌بوو، په‌رله‌مانتاران ره‌خنه‌ی توند ئاراسته‌ی عبدلناسر هیممه‌تی وه‌زیری دارایی و ئابووری وڵاته‌كه‌یان كرد له به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه خرابه‌ی كه به‌رۆكی ئێرانی گرتووه و هه‌روه‌ها دابه‌زینی به‌های تومه‌ن له به‌رامبه‌ر دۆلار.
هه‌ر چه‌نده مەسعود پزیشکیان، بەرگری لە وەزیری ئابووری و دارایی كابینه‌كه‌ی کرد، هیممەتیش بەرگریی لە کارەکانی خۆی کرد، به‌لام پەرلەمانتاران تێبینییەکانی خۆیان لەسەر وەزیر خستەڕوو، دواتر وەرگرتنەوەی متمانە لە ناسر هیممەتی خرایە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگ متمانەی لێ وەرگیرایەوە.
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، لە دانیشتنەکەدا لە کۆی 273 پەرلەمانتار 182ـیان دەنگیان بە بەڵێ و 89ـیان دەنگیان نەخێر بۆ دوورخستنەوەی وەزیرەکە داوە.
هیممەتی لە دانیشتنەکەدا گوتی، هه‌رچه‌نده دۆخی ئابووری وڵاتەکە خرابه، بەڵام لەماوەی چه‌ند مانگ کارکردنیدا توانیوه بە رێژەی 10٪ هەڵاوسان له سه‌ر ولاته‌كه‌ی کەمبکاتەوە.
ئه‌مه‌ش لەکاتێکدایە تەنیا پێنج مانگە حکومەتی مەسعود پزیشکیان دەستبەکاربووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.