ئێواره‌ی ئه‌مرۆ 1ی ئازاری 2025 له گوندی باكرمانی سه‌ر به قه‌زای ئاكرێ له ئه‌نجامی شه‌ر و ده‌مه‌قاڵی له نێوان چه‌ند گه‌نج كه سه‌ر به یه‌ك خانه‌واده‌ن، به‌داخه‌وه گه‌نجێك به ناوی "وه‌یوه‌ت له‌زگین" ته‌مه‌ن 23 سال كوژرا.
په‌یامنێرمان غه‌فار ته‌یب رایگه‌یاند، ئه‌مرۆ ده‌مه‌قالی له نێوان چه‌ند گه‌نجێكی گوندی باكرمانی سه‌ر به ئاكرێ روویدا، كه هه‌ر له یه‌ك بنه‌ماله‌ن و له ئه‌نجامدا ته‌قه‌یان له یه‌كتر كردووه و گه‌نجێك به ناوی "وه‌یوه‌ت له‌زگین" گیانی له‌ده‌ستدا و برایه‌كی تریشی بریندار بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ته‌رمی گه‌نجه‌كه ره‌وانه‌ی بزیشكی دادی پارێزگای دهۆك كراوه و برینداریش ره‌وانه‌ی هه‌ولێر كراوه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری.
هه‌روه‌ها تاوانبار خۆی راده‌ستی پۆلیس ئاكرێ كردووه و به پێ بریار دادوه‌ربه پێ به‌ندی "406" یاسای عێراقی، په‌راوی لێكۆلینه‌وه له لایه‌ن ئاسایشی ئاكرێ كراوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.