Erbil -0°C دووشەممە 03 ئازار 05:50

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ ئۆكراین دووپاتکردەوە

کوردستان TV
100%

 

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 1ی ئازاری 2025 ڤیلادمێر زیلیسنکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە لەندەنی پایتەخت لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کۆبووەوە و لەکاتی پێشوازیکردنیدا، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا باوەشێکی گەرمی بە زیلینسکیدا کرد، وەک پاڵپشتییەک بۆ ئۆکرانیا.

ئاژانسی ڕۆیتەرزی بەریتانی ڕایگەیاند: ڤیلادمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لەپەراوێزی بەشداریکردنی لەلوتکەی سەرکردەکانی ئەوروپا بۆ تاوتوێکردنی پلانی ئاشتی بۆ ئۆکرانیا کە ڕۆژی یەکشەممە لە بەریتانیا بەڕێوەدەچێت، چاوی کەوت بە كیێر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و بە گەرمی پێشوازیی لێکرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ زیلیسنکی، پاڵپشتی و وخۆی و وڵاتانی ئەوروپی بۆ ئۆکرانیا دووپاتکردەوە.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ زیلینسکی واشنتن لەبەردەم میدیا جیهانییەکاندا لەلایەن ترەمپەوە ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەوە لەبارەی سیاسەتەکانی ئۆکرانیا لە بەرامبەر ڕوسیا و تڕەمپ پێداگر بوو لەسەر ئەوەی پێویستە زیلینسکی لەگەڵ پوتن لەسەر ئاشتی ڕێکبکەون و جەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیا کۆتایی پێ بهێنرێت.
 
هه‌روه‌ها بڕیاره‌، به‌یانی زیلینسکی سەردانی شای به‌ریتانیا چارلزی سێیەم بکات و لەگەڵیدا کۆببێتەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.