وەزارەتی پەروەردە بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان کاتی خوێندنی لەناوەندەکانی خوێندن کەم کردەوە
بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، وەزارەتی پەروەردە ماوەی خوێندنی لە ناوەندەکانی خوێندن لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان کەم کردەوە.
ئەمڕۆ شەممە، 1ی ئاداری ٢٠٢٥، بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێنج خولەکی خوێندنی لە هەر وانەیەک لە ناوەندەکانی خوێندن کەمکردەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشووتریش ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بەبۆنەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، کاتژمێرێک لە دەوامی فەرمیی فەرمانبەران کەم کردووەتەوە وەک کارئاسانی بۆ هاووڵاتییان لەم مانگەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.