بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان هه‌ولێر-كه‌ركوك چوار كه‌سی ئەندامی ناو یەک خێزان گیانیان لەدەستدا و له‌ئێستاشدا ته‌رمه‌كانیان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كه‌ركوك كراوه.
ئەمڕۆ شەممە ١ـی ئازاری ٢٠٢٥، په‌یامنێرمان هه‌لۆ جه‌باری رایگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان هه‌ولێر-كه‌ركوك له‌نزیك گوندی داره‌مان پێكدادان له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل له‌جۆره‌كانی میتسوبوشی پیكاب و بارهه‌ڵگرێکی تانكه‌ر روویداوە.
ئەو چوار كه‌سەی گیانیان له‌ده‌ستداوە سه‌رجه‌میان ئەندامی یەک خێزانن و پێک هاتوونە لە دایک و باوک و دوو مندال
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.