ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1-3-2025 له یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن رایگه‌یاند، لیژنه‌یه‌كی چاودێریمان بۆ دۆخی بازاڕ پێكهێناوه هه‌ر كه‌سێك مانگی ره‌مه‌زان بقۆزێته‌وه تا نرخی كاڵاكان و خواردن گران بكات ،بهڵنیایی رووبه‌رووی یاسای ده‌كه‌ینه‌وه و ناوی شوێنه‌كه‌ش بۆ رای گشتی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه .
پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له ساڵانی رابردوو سزای سه‌رپێچیكاران ده‌درا ،به‌ڵام ئه‌مساڵ بڕیارمان داوه وێرای سزای یاسایی ناوی كه‌سه‌كه‌و شوێنه‌كه‌شی بۆ رای گشتی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه ،بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو هاوڵاتییان بزانن كه به‌هۆی قۆزتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز و گرانكردنی نرخی خواردن و كاڵاكان ئه‌و كه‌سه یان ئه‌و شوێنه سزا دراوه و سه‌ردانی نه‌كه‌ن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.