Erbil 8°C شەممە 01 ئازار 19:32

نوێنه‌رانی گه‌لی كلدان سریان ئاشور له‌ په‌رله‌مانی كوردستان :پێشوازی لە پەیامی ئۆجەلان، بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ تورکیا و دانانی چەک دەکەین

100%

ئەم پەیامە، گۆڕانێکی چۆنایەتی لە ئاشتی و پێکەوەژیان لە ناوچەکە بەگشتی و کوردستان بەتایبەت دروست دەکات، ئەم بانگەوازە  چارەسەری کێشەی سەرەکی گەڕانەوەی گەلی کلدان سریان ئاشووری بۆ گوندەکانیان دەکات، کە بەهۆی ئەم شەڕ و ململانێیە ئاوارەبوون  و دووبارە ئاوەدانکردنەوەی گوندە زیانمەندەکان خەڵکەکەی سەرباری مەترسییەکانی رۆژانە لەسەر ژیانی خۆیان و خێزانەکانیان بە خۆڕاگریی لەوێ ماونەتەوە.

دووپات لەسەر لۆژیکی ئاشتی و رەتکردنەوەی توندوتیژیی، هەوڵدان بۆ ئاشتی و خواست ئامانجەکان بۆ بەدیهێنانی دەکەینەوە و ئەمە دەبێت بژاردەی یەکەمی هەر خەباتێک بێت.

بەهیوایەکی زۆرەوە چاوەڕوانی ئاوەدانکردنەوەی گوندەکانمان و گەڕانەوەیان بۆ خەڵکە رەسەنەکەی دەکەین.

 

پەرلەمانتار:د.جەیمس حسدو هیدو

پەرلەمانتار :رامی نووری سیاوش

 

هەرێمی کوردستان-عێراق

28-2-2025

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.