ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1-3-2025 كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) به فه‌رمی له‌باره‌ی په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان له‌باره‌ی دانانی چه‌ك رایگه‌یاندووه ، پابه‌ندی داواكارییه‌كه‌ی ئۆجه‌لان ده‌بین له دانانی چه‌ك و ته‌نیا له دۆخی به‌رگریدا چه‌ك به‌كاردێنین ئه‌گه‌ر په‌لامار بدرێین .
له په‌یامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئاگربه‌ست ڕاده‌گه‌یه‌نین و هیچ چالاكییه‌ك و كرده‌وه‌یه‌كی چه‌كداری ئه‌نجام ناده‌ین و ته‌نیا له‌سه‌ر داوای ئۆجه‌لان چه‌ك داده‌نێین ،به‌ڵام بۆ ئه‌نجامدانی كۆنگره پێویستمان به زه‌مینه‌یه‌كی ئه‌منی له‌بار هه‌یه و داواكارین له دوای ئازاد بوونی ئۆجه‌لان خۆی كۆنگره به‌ڕێوه ببات و سه‌رپه‌رشتی بكات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.