كیم جۆنگ ئون ،سه‌رۆكی كۆریای باكوور ئه‌مڕۆ هه‌ینی 28-2-2025له نمایشێكی سه‌ربازیدا سه‌رپه‌رشتی تاقیكردنه‌وه‌ی ته‌قاندنی هاژه‌كی كروزی كرد له ئاسمانی وڵاته‌كه‌یدا و رایگه‌یاند ، له ئاماده‌باشی دا بن بۆ خسته‌ڕووی توانا ئه‌تۆمییه‌كانمان و پیشاندانی به هه‌موو جیهان بۆ به‌رگریی زیاتر له وڵات .
میدیاكانی كۆریای باكوور ئه‌مڕۆ هه‌ینی له سه‌رچاوه سه‌ربازییه باڵاكانی نزیك له كیم جۆنگ ئون بڵاویانكردووه‌ته‌وه . ئامانج له‌و نمایشه سه‌ربازییه‌ی ئه‌مڕۆ كه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی كیم به‌ڕێوه‌چوو ئاماژه‌یه‌كی ڕوونه بۆ ترس خستنه دڵی نه‌یارانی كۆریای باكوور كه بیانه‌وێ ژینگه‌ی وڵات و ئاسایشی وڵات پێشێل بكه‌ن .
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كیم جۆنگ ئون له وتارێكدا كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی له كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی هاژه‌كی كرووز پێشكه‌شی كرد رایگه‌یاند ، پێویسته هێزو فه‌رمانده تایبه‌ته‌كانی تایبه‌ت به چاڵاكییه ئه‌تۆمییه‌كانمان هه‌موو كات له ئاماده‌باشیدا بن ، كیم به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی هیچ وڵاتێك بهێنێت له وتاره‌كه‌یدا له هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌رده‌وام بوو بۆ سه‌ر نه‌یارانی كۆریا باكوور كه سڵ ناكه‌نه‌وه له به‌كارهێنانی پیشكه‌وتووترین چه‌كه‌كانیان له‌هه‌ر هێرشێكی زه‌مینی و ئاسمانیی كه بكرێته سه‌ریان و دووپاتی كرده‌وه مافی به‌رگری كردن له خۆمان به ڕه‌وا ده‌زانین .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.