Erbil 12°C شەممە 01 ئازار 13:17

په‌یامی نێچیرڤان بارزانی به‌ بۆنه‌ی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز

کوردستان TV
100%

بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانه‌وه‌، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی مسوڵمانان لە کوردستان و عێراق و سەرانسەری جیهان دەکەم، له‌ خوای مه‌زن داواکارم خێر و ئاسووده‌یی بۆ هەمووان له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت

ڕەمەزان مانگی بەزەیی و لێبوردەیی و چاکه‌یه‌، دەرفەتێکە بۆ بەهێزکردنی بەهاکانی برایەتی و پێکەوەژیان و نوێکردنەوەی گیانی هاوکاری لە کۆمەڵگه‌دا. هیوادارم ئارامی و سەقامگیرییەکی زیاتر بۆ گەلی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، بهێنێت

خوای مه‌زن ڕۆژوو و پەرستشی هەمووان قبووڵ بکات و ئاسووده‌یی به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان

2025/2/28

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.