حكوومه‌تی میسر رایگه‌یاند، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا قۆناغی دووه‌می دانوستان له‌نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و ئیسرائیل له قاهیره ئه‌نجام ده‌درێت ،راشیگه‌یاندووه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئیسرائیل شاندێكی ناردووه بۆ قاهیره .
حكوومه‌تی میسر له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا كه میدیا عه‌ره‌بییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه رایگه‌یاندووه ، له قۆناغی دووه‌می ئاگربه‌ست ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئازادكردنی 60 بارمته‌ی ئیسرائیلی ده‌كرێت كه لای حه‌ماس ماون به‌رابه‌ر ئازادكردنی هه‌زاران دیلی فه‌ڵه‌ستینی ، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، قۆناغی دووه‌م زۆر گرنگه، چونكه قۆناغی كۆتاییه و كۆتایی به جه‌نگی ماڵوێرانكه‌ری نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل دێت .
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ،حه‌ماس ئاماده‌یی خۆی پیشانداوه له‌م قۆناغه‌دا ته‌واوی بارمته ئیسرائیلییه‌كان كه له ده‌ستی ئه‌ودان له ڕێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا به ڕێزه‌وه به جارێك ئازاد بكات . لای خۆیه‌وه حكوومه‌تیی ئیسرائیلیش رایگه‌یاندووه كه گومانیان هه‌یه ته‌واوی 60 بارمته‌كه له ژیاندا مابن .
بڕیار وایه له گه‌ڕی دووه‌می دانوستانی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل وڵاتانی نێوه‌ندگیر ڕۆڵی ئه‌رێنی ببینن وه‌كو میسر و ئوردن و قه‌ته‌ر ، هه‌روه‌ها ڕێكخراوی خاكی سووری نێوده‌وڵه‌تیش سه‌رپه‌رشتی ئاڵوگۆركردنی نێوان دیل و بارمته‌كان ده‌كات له‌نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل‌دا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.