دوای په‌سه‌ند كردنی یاسای لێبووردنی گشتیی له‌و وڵاته، حكوومه‌تی ئیمارات رایگه‌یاند ،به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز 3 هه‌زار و 727زیندانی له چاكسازییه‌كانی وڵات ئازاد ده‌كرێن و به‌كه‌سوكاریان شاد ده‌بنه‌وه .
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 28-2-2025 میدیاكانی ئیمارات بڵاویان كردووه‌ته‌وه ، محەممەد بن زاید، سەرۆکی ئیمارات، فەرمانی ئازادکردنی بۆ ئه‌و ڕێژه زۆره له زیندانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كردووه و فه‌رمانی كردووه به حاكمی شاره‌كانی تریش له ئیمارات یاساكه وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكه‌ن، كه مادده‌ی یاسایی جۆراوجۆری تێدایه و كۆی گشتیی ئه‌وانه‌ی كه به به‌ر ئه‌و لێخۆشبوونه ده‌كه‌ون ژماره‌یان ده‌گاته 3 هه‌زار و 727زیندانی له ته‌واوی وڵات .
ئامانج له‌و فه‌رمانه‌ی محه‌مه‌د بن زاید سه‌رۆكی ئیمارات و په‌سه‌ندكردنی یاسای لێبووردنی گشتی بۆ زیندانیانی وڵات ،یه‌كه‌م هاتنی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زانه ،دووه‌میش چاكسازبوونی ئه‌و زیندانیانه‌یه كه لێبووردنهكه ده‌یانگرێته‌وه‌و دوای ئازاد بوون نابنه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵگه و وڵات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.