دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 28-2-2025 حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وت و وزه‌ی عێراق بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند ، له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆ نه‌وتی كوردستان له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا هه‌نارده ده‌كه‌ین كه بڕیار وایه له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا رۆژانه 185 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده بكرێت ،كۆمه‌له‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان (ئه‌پیكۆر ) بێئاگایی خۆی له‌و هه‌واڵه‌ی وه‌زیری نه‌وتی عێراق راگه‌یاند .
ئه‌پیكۆر ، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 28-2-2025 له تۆری كۆمه‌لایه‌تی (ئێكس ) به فه‌رمی بڵاویكردووه‌ته‌وه ، بێئاگاین له هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و پرسمان پێ نه‌كراوه ، راشیانگه‌یاندووه، كۆمپانیاكانی ئه‌ندام له‌ناو كۆمه‌له‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان (ئه‌پیكۆر) به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ن بۆ هه‌نارده كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ، به‌ڵام بێئاگاین و پرسمان پێنه‌كراوه، ده‌بێت ڕێككه‌وتن بكرێت و پاره‌ی ده‌رھینانی نه‌وتیش بۆ كۆمپانیاكان گه‌ره‌نتی بكرێت كه ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه .
به پێی ڕێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان ، كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان ( ئەپیكۆر) ئەركی دەرهێنانی نەوتی هەرێمی كوردستانی لە ئەستۆیە، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌ینی بێئاگایی خۆی ڕادەگەیاندووه له‌و لێدوانه‌ی حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق كه بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند، له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا هه‌نارده ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.