Erbil 31°C شەممە 25 تەمووز 07:42

وەزارەتی كارەبا: هەر پەیج و ئەكاونتێك زانیاری هەڵە بڵاو بكاتەوە دەیدەینە دادگا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان جەخت لەوە دەكاتەوە كە هەر پەیج و ئەكاونتێكی سۆشیال میدیا زانیاری هەڵە لەسەر كارەبای 24 كاتژمێری و وەزارەتی كارەبا بڵاو بكاتەوە، دەیدەنە دادگا.

وەزارەتی كارەبا لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند "لە هەندێ پەیج و ئەکاونتی پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا، هەواڵی ناڕاست و چەواشەکارانە بە ناوی وەزارەتی کارەبا و فەرمانگەکانییەوە لەبارەی دۆخی کارەبا بڵاو دەکرێنەوە".

راشیگەیاند "وەزارەتی کارەبا تەنیا لە رێگەی گوتەبێژ و پەیجە فەرمییەکەیەوە زانیاری و داتای پێویست لەبارەی کار و چالاکی و بڕیار و لێدوان و رەوشی کارەبا بڵاو دەکاتەوە".

هەروەها رایگەیاند "وەزارەتی کارەبا لە ماوەکانی رابردوودا دەستی بە پرۆژەی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری کردووە، لەو شوێنانەی لە پلانەکەی دایە سەرکەوتوو بووە لە دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری.

وەزارەتی كارەبا جەختیشی كردەوە "لە بەرامبەر هەر جۆر هەوڵێک بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی و پێدانی زانیاریی هەڵە لە بارەی دۆخی کارەبا، رێوشوێنی یاسایی دەرهەق ئەو کەس و لایەنانە دەگرینە بەر".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.