ئەمڕۆ هەینی بووە سێیەم رۆژ لەسەریەك نرخی نەوتی عێراق لە بازاڕەكانی جیهان رووی لە دابەزینە، نەك هەر نەوتی عێراق، بەڵكو نەوتی جیهان بەشێوەیەكی گشتی رووی لە دابەزین كردووە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاوی كردۆتەوە، ئەمڕۆ هەینی نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی سووكی بەسڕە بە 74.32 دۆلاری ئەمەریكی لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوە كراوە.
هەروەها نەوتی خاوی مامناوەندیش بە 71.26 دۆلار مامەڵەی پێوە كراوە، واتە هەردوو جۆرە نەوتەكە نرخەكەی بە رێژەی 0.29% رووی لە دابەزین كردووە.
بەهەمانشێوە نرخی جۆرەكانی دیكەی نەوتی جیهانیش رووی لە دابەزین كردووە، ئێستا هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 73.26 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت، بەهەمانشێوە نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی تێكساسی ئەمەریكیش 70.04 دۆلارە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.