بەگوێرەی پێشبینییەكان كەشوهەوای تەواوی مانگی رەمەزانی ئەمساڵ لەنێوان سارد و مامناوەند دەبێت و چەند جارێكیش باران دەبارێت.
سادق عەتییە شارەزای كەشناسی عێراقی رایگەیاند: بەگوێرەی پێشبینییەكان كەشوهەوای تەواوی ئەم مانگەی رەمەزان بەسێ شێوە دەبێت.
ئاماژەی بەوەش دا كە تەواوی مانگەی رەمەزان كەشوهەوا بە رۆژ لەنێوان سارد و مامناوەند دەبێت، لە شەوانیشدا سارد دەبێت.
گوتیشی كە لە سەرەتا و ناوەڕاست و كۆتاییەكانی مانگی رەمەزان بە ڕێژەیەكی مامناوەند باران دەبارێت.
بەگوێرەی
بەگوێرەی پێشبینییەكانی پەیمانگای فەلەكناسی نێودەوڵەتی، رۆژی شەممەی داهاتوو رێكەوتی 1/3/2025 یەكەم رۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.