به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ئاژه‌ڵان و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ له وڵاتی مه‌غریب كه وڵاتێكی ئیسلامییه به فه‌رمی قوربانی كردن بۆ جه‌ژنی قوربان له ته‌واوی وڵات قه‌ده‌غه‌كرا كه یه‌كه‌م وڵاتی ئیسلامییه ئه‌و بڕیاره بدات.
ئاژانسی هه‌واڵی مه‌غریب به فه‌رمی بڵاویكردووه‌ته‌وه ، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاژه‌ڵان له وڵاته‌كه و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا و نه‌خۆشی ، حكوومه‌تی مه‌غریب به فه‌رمی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵانی به‌ناوی قوربانی كردن له ته‌واوی وڵات قه‌ده‌غه‌كردوه ، ئه‌وه‌ش له‌پێناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه ئابووری و ژینگه‌ییه‌ی كه ڕووی له وڵاته‌كه كردووه .
ئەحمەد تۆفیق وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئیسلامیی حكوومەتی مەغریب، لەمبارەیەوە رایگەیاندووە ، بڕیاره‌كه دۆخی وڵاتی تێدا له‌به‌رچاوگیراوه له‌ڕووی ته‌ندروستی و ئابوورییه‌وه ، پێویسته هاوڵاتیان و موسوڵمانانی مه‌غریب پابه‌ندی بڕیاره‌كه بن له پیناو هه‌ڵسانه‌وه‌ی ئابووری وڵات له‌م دۆخه‌دا .
وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئیسلامی مه‌غریب ئەوەشی خستووەتەڕوو، بڕیارەكە یاسایی و شه‌رعییه و لەلایەن شا محەمەدی شەشەم شای مەغریبەوە دەركراوە و هه‌موو یه‌كه كارگێڕیه‌كانی وڵات ئاگاداركراونه‌ته‌وه له بڕیاره‌كه ، ئه‌وه‌ی پابه‌ندی بڕیاره‌كه‌ش نه‌بێت رووبه‌ڕووی سزای یاسایی تووند ده‌بێته‌وه .
جێی سه‌ره‌نجه ، ماوەی شەش ساڵە وڵاتی مه‌غریب رووبەڕووی قەیرانی ئابووری و گۆڕانكاریی ژینگەیی بووەتەوە و له‌و پیناوه‌دا چه‌ندین رێكاری ئیداری و ته‌ندروستی گرتووه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بوژانه‌وه له كه‌رتی ئابووری وڵات‌دا دروست ببێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.