وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن ) به فه‌رمی رایگه‌یاند، له ماوه‌ی 30 رۆژی داهاتوودا سه‌ربازه ڕه‌گه‌زگۆراوه‌كان له ڕێزه‌كانی سوپای نیشتیمانیی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ دوور ده‌خرێنه‌وه .
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا بڵاویكردووه‌ته‌وه ، به‌پێی گرتنه‌به‌ری ڕێكاره یاساییه‌كان له‌سه‌ر داوای دۆناڵد تره‌مپ ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه پیشینه‌یان له گۆڕینی ره‌گه‌زی خۆیان هه‌یه یان نیشانه‌یه‌كیان تێدا به‌دیده‌كرێت ناوه‌كانیان تۆمار ده‌كرێت و له‌ماوه‌ی 30 رۆژدا ده‌بێت ریزه‌كانی سوپا جێبێڵن .
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) دا هاتووه ، لێخۆشبوو‌ن له هیچ كه‌یسێكی ره‌گه‌زگۆراودا ناكرێت ، جگه له‌وانه‌ی كه پێویستیی بن بۆ سوپای نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مای تواناكانیان بۆ جه‌نگ .
جێی باسه ، ئیلۆن ماسك ، ملیاردێری ئەمەریكی كە وەك وەزیری كارامه‌یی له حكوومه‌ته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ دەستنیشان كراوه، سەرپەرشتیی پرۆسەی دەركردنی سەربازە ڕه‌گه‌زگۆراوه‌كان لە وەزارەتی بەرگری ئه‌مه‌ریكادا دەكات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.