Erbil 13°C شەممە 01 ئازار 13:27

هەواڵە خۆشەكە لەبارەی ئەو هەسارەیە گەیشت كە مەترسی بەركەوتنی بە زەوی هەبوو

کوردستان TV
100%

دواجار هەواڵە خۆشەكە بڵاوكرایەوە سەبارەت بە مەترسی و ئەگەری بەركەوتنی هەسارەیەك بە زەوی لە ساڵی 2032.

ئاژانسی بۆشایی باشووری ئەوروپا بڵاوی كردەوە: دوای چاودێرییەكی چڕ لە ڕێگەی تەلیسكۆپەوە خۆشبەختانە دەركەوت رێژەی ئەگەری بەركەوتنی هەسارەی (2024 YR4) بە زەوی بووەتە 0.001%.

پێشتر ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمەریكا (ناسا) هۆشدارییەكی بەپەلەی بڵاوكردبووەوە سەبارەت بە ئەگەری بەركەوتنی هەسارەكە بە زەوییەوە، جەختیشی كردبووەوە كە ئەگەر هەسارەكە بەر زەوی بكەوێت وێرانكارییەكی گەورە دروست دەكات.

بەگوێرەی زانیارییەكان قەبارەی هەسارەكە 90 مەتر (300 پێ) دەبێت، واتە قەبارەكەی هێندەی پەیكەری ئازادی لە نیۆیۆڕك یاخود كاتژمێری بیگ بێن لە لەندەن دەبێت.

ئەم هەسارەیە بۆ یەكەمجار لە كۆتاییەكانی ساڵی رابردوو لەلایەن وێستگەی ئاگاداری بەركەوتنی زەوی لە وڵاتی چیلی دۆزرابووەوە.

 

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.