پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له هه‌ولێر لەگەڵ د. مەحموود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ کۆبووەوە.
لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و پەیوەندییەکانی حکوومەتی فیدراڵ و حكوومه‌تى هەرێمی کوردستان و گرنگیی تێپەڕاندنی هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی گشتيى عێراق بۆ چارەسەرکردنی پرسە داراییە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر، هه‌روه‌ها ياساكانى په‌يوه‌ست به گێڕانه‌وه‌ى زه‌ويوزارى ئه‌و خه‌ڵكانه‌يان تاوتوێ كرد كه له سه‌رده‌مى ڕ‌ژێمى پێشوودا ده‌ستيان به‌سه‌ردا گيرا بوو.
نێچیرڤان بارزانی ستایشی ڕۆڵی د. مه‌شهه‌دانی کرد لە کارکردن بۆ تێپەڕاندنی هەموارکردنەوەی یاساكه كه کاریگەریی ڕاستەوخۆی هەیە لە چارەسەرکردنی پرسە داراییەکانی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان و مسۆگه‌ركردنى مافی هەموو عێراقییەکان، هەروەها جەختی لەسەر پێویستیی بەردەوامیی هەماهەنگيی نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە، بە جۆرێک کە سەقامگیریی دارایی و ئابووريی وڵات دەستەبەر بکات.
نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها ستایشی پێگەی د. مەحموود مەشهەدانی کرد وەک یەکێک لە کەسایەتییە سیاسییە دیارەکانی عێراق کە قۆناغە جیاوازە سياسييه‌كانى عێراقی بەسەر بردووە، ئەمەش تێگەییشتنێکی قووڵی بۆ ئاڵنگارییە نیشتمانییەکان پێداوە و توانای لە دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ کێشەكان بەهێز کردووە.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و لێکگەیشتن لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی و مه‌حموود مه‌شهه‌دانى كۆبوونەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.