دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆكان له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه گوایه دادگاكانی لێكۆلینه‌وه‌ی عێراق نوسراوی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتیی كاتی سووریا ده‌ركردووه ،به فه‌رمی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و نووسراوه ساخته‌یه و دووره له ڕاستی .
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26-2-2025 ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی باڵای داده‌وه‌ری له عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا به فه‌رمی هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه گوایه دادگاكانی عێراق نووسراوی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی كاتیی سووریا ده‌كردووه، به‌جۆرێك هه‌ر كاتێ بێته ناو خاكی عێراق ده‌ستگیر بكرێت ، دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و نووسراوانه ساخته‌ن و دوورن له ڕاستیی .
له به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای داده‌وه‌ری عێراق ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو ، هه‌ر كه‌سێك ئه‌و كارانه بكات رووبه‌ڕووی یاسای ده‌كه‌ینه‌وه‌و به‌تووندترین شێوه سزا ده‌درێت ،چونكه ئه‌و كارانه خزمه‌ت به ئاسایشی نیشتیمانی وڵات ناگه‌یه‌نن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.